عێزەت شابەندەر : بەعسیەکان دەگەڕینەوە سەر دەسەڵاتی عێراق
عێزەت شابەندەر ، سیاسەتمەداری عێراقی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ، لە ئێستادا بەعسیەکان گەڕاونەتەوە عێراق ، پارەیان هەیەو دابەشی دەکەن بەسەر خەڵکدا ، سیاسەتیش وا دەخوازێت ئەوان بگەڕێنەوە دەسەڵات.
شابەندەر لە بەشێک لە قسەکانیدا ، داواکاری خۆپیشاندەران بە حەق دەزانێت ، بەڵام دەڵێت لەپاڵ ئەواندا هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت هەلەکە بۆخۆیان بقۆزنەوە .
شابەندەر باس لە روواڵەتە ئیسلامیەکان دەکات و دەڵێت پارتی بەعسی ، حزبت شیوعی ، تەیاری مەدەنی و چەند هێزێکی تر بە روخسارێکی ئاینی خۆیان دەرخستووە و دەیانەوێت سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان بن .
عێزەت شابەندەر لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە بەعسیەکان لە وڵاتێکی دراوسێوە ،تەنانەت لە ئەمریکاش وا خەریکن لە سوچێکەوە تەیار دەکرێن بۆ گەڕانەوەو گرتنە دەستی دەسەڵات ، چوونکە دووای عادل عەبدولمەهدی قۆناغێکی تاریکی بەدی دەکرێت .