ڕەوتی حیکمە : دەرگای فیتنە لە نەجەف داخــرا

 

ئەحمەد جەمال یەکێ لە سەرکردەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە دەرگای فیتنە لە پارێزگای نەجەف داخرا و ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ شاری نەجەف لە دوای هاتنی هۆزە ڕەسەنە عێراقیەکان کە پابەندبوونیان بە ڕاسپاردەکانی مەرجەعی باڵا دووپات کردەوە

 

شایەنی باسە پارێزگای نەجەف لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نائارامی و گرژی بەخۆوە بینی و بووە هۆی پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی مەزارگەی محەمەد باقر حەکیم و لە ئەنجام دا دەیان کەس بوونەتە قوربانی  بەهۆی بەکارهێنانی چەك لەلایەن پاسەوانەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران

 

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button