ململانێ و قەیرانەکانی پێش کۆنگرە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بڕیاردان کۆدەکاتەوە

 

ململانێ و باڵباڵێنی ناو یەکێتی نشتیمانی کوردستان  بۆ باڵی سەرکردایەتی دوارۆژ ، قەیرانێکی خوڵقاندووە کە تەنانەت تا ئێستا نازاندرێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی لەکۆبوونەوەکەی رۆژی پێنج شەممە دا بڕیار لە دوا خستنی کۆنگرە دەدات یا دەیانەوێت پێش کۆنگرە ڕێکەوتنی دەرون حزبی بکەن بۆ دەسەڵاتەکان .

 

لە بارەی ئەگەری کۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی ، مستەفا چاورەش ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، بڕیارە لەسەر کۆنگرە بڕیار بدرێت .

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئێوارێ مەکتەب سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەی بووە بەڵام نەیانتوانی هیچ بڕیارێک لە سەر کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەیان دەر بکەن بۆیە دەبێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاری لە سەر بدات ، ئەنجوومەنی سەرکردایەریش تێکەڵەیەکە لە چەندین باڵی دەسەڵاتی سەربازی و سیاسی .

 

زانیاریەکانیش باس لەوە دەکەن ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پێیان وایە ، بەم کێشە ناوخۆییانەوە وا باشترە کۆنگرە دوابخرێت

 

Back to top button