قاسم سلێمانی لە بەغدا سەرقاڵی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقە
ئاژانسی فەڕەنسی ڕایدەگەێنێت ، قاسم سلێمانی فەرماندەیی سوپای قودسی ئێران و محەممەد کەوسەرانی ، نوێنەری حزبوڵلای لوبنان بۆ کاروباری عێراق ، لە ئیستادا لە بەغدان .
ئاژانسی فەڕەنسی لە زمان سەرچاویەکی تایبەت لە ناوەندی دەسەڵاتەوە ئاشکرای دەکات ئامانجی سەردانی کردنی قاسم سلێمانی و محەممەد کەوسەرانی ڕازی کردنی ڕێبەرانی سیاسی عێراقە بۆ دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق .
ئەو سەرچاویە بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای ڕاگەیاندووە ، قاسم سلێمانی لە هەوڵی ئەوەدایە کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکات کە لە ڕێڕەوە سیاسیەکانی ئێراندا هەنگاو بنێت .
هەر لەم پێناوەشدا کەوسەرانی هاوکات لە گەڵ قاسم سلێمانی دەیەویت کەسایەتیە سیاسیەکانی سووننەو شیعە بە یەک دەنگ کەسێک هەڵبژێرن کە قاسم سلێمانی دیاری دەکات .
هەمان سەرچاوە ڕاستەوخۆ باس لە کورد دەکات وگوتوویەتی ، یەکەم مەرجی قاسم سلێمانی لە گەڵ هەموو لایەنەکان ، بێبەری کردنی ئەندامانی کوردە لە کۆبوونەوە نهێنیەکانی خۆیاندا