سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا دۆخی هەنووکەیی عێراق تاوتوێ دەکەن
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ( ماتیۆ تیولەر ) باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دۆخی هەنووکەیی عێراقیان لە بوواری ناوخۆیی و ئقلیمیدا تاوتوێ کرد .
هەردووک لا هاوڕا بوون بۆ پاراستنی سەقامگیری و گێڕانەوەی ئارامی بۆ عێراق کە لە سایەی بەرپرسیارەتی هەمووان دێتە ئاراوە .
کۆتایی کۆبوونەوەکە گفتوگۆیەک بوو بۆ چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی یاسایی نێوان هەرێمی وکوردستان و بەغدا بە تایبەت ڕێکەوتن لە سەر مەلەفی نەوت و بوردجەی ٢٠٢٠ .