پێنج ھەڵەی ستراتێژی ھاوپەیمانیەتی ئوپۆزسیۆنی سوریای ئازاد

خواكەڕك
 
لەگەڵ پاشەكشەی ئۆپزسیۆنی سوریا ئازاد لە حەلەب ئاماژەكان بۆ سەر ئەو پاشەكشە لەناكاوە و كۆنترۆڵكردنی حەلەب سەرنجی كۆی ناوەندەكانی جیهانی بۆخۆی راكێشاوە، هۆكارەكان بۆ پێنج هەڵەی ستراتیژی دەخرێتە روو.
 
١/پابەندبوونیان بە فۆرمی جۆلانەوە عەرەبیە تەقلیدیێەكان : واتە دژایەتیكردنیكی كوێرانە و سەر سەختی ئیسرائێل و ڕەتكردنەوەی تەواوی ئەو ڕێكخراو و بزوتنەوە چەكداریانەی كە ھاوپەیمانی سوریان و دژایەتیكردنی ھەموو ھەولێكی ئێران و لوبنان و رووسیا و چین بۆ گوفتوگو و چاوپێكەوتن سەبارەت بە ڕێكەوتنەكانی ئاشتی ھاوكات شكستخواردنیان لە گوفتوكانی (جینێف ١-٢-٣ ).
 
٢/پێكھاتە فرە رەھەندە ئایدەلۆژییەكەیان : ( عەرەبی نەتەوەیی ، علمانی ،چەپ ، ئیسلامی سیاسی ، ئیسلامی جیھادی چەكدار ، لێبراڵ و كورد و توركمان و كریستیانەكان ) جیاوازییە فكری و ئاینی و نەتەوەیەكانیان ھەموو كات ڕێگر بووە لە بەردەم نەخشەڕێگایەك كە یارمەتیان بدات وەكو ھێزێكی سیاسی ئەپۆزسیونی یەكگرتوو وچالاك بەرەنگاری سیاسەتەكانی ( بەشار ئەسەد )و تاوانەكانی ڕژێمەكەی ببنەوە.
 
٣/پشت بەستن بە ھێز و سەرچاوەی دارایی دەرەكی و دووركەوتنیان لە رووداوەكانی ناوەخۆ و خەڵكی سوریا : پشتبەستنیان بە دەوڵەتانی ھەرێمی نا دیموكراسی كە ھەریەك لەو وڵاتانەش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیی ھەیە بۆ ناوخۆیی سوریا بە تایبەت توركیا و سعودیە كە ھۆكار بووە بۆپارچەبوون و دابڕانی سیاسی و ستراتیژی نێوانیان لە مەڕ ستراتیژێك بۆ داھاتووی سوریا.
 
٤/پشتگوێ خستنی ھێزە كارا و چەكدارەكان و بە ھەند وەرنەگرتنی بەرژەوەندی و ھێزە نێودەڵەتیەكان: لە سوریا دوو ھێزی گرنگی چەكداری ھەبوون كە ئەویش ھێزەكوردییەكان و سۆپای ئازادی سوریا بوون كە خاوەن ھێزی زەمینی و جوگرافیا بوون كە چالاكی و پێگەكانیان زۆر بەھێز بوو ، بەھۆی باكگراوندی فیكری سەركردەكانی ئەم ئەپۆزسێۆنە بە پێگەی ئەم ھێزانە گرنگ نەزانرا ، خویندنەوەی ھەڵەیان بۆ ھاوكیشە نێودەوڵەتیەكان دابەشبوونیان بە سەر جەمەمسەرەكانی ھێزە جیھانی و عەرەبیەكان
ھێندەی تر بێبریاری كردن كە بەتوانن لە سەر كۆك بن .
٥/ كێشەی سەركردایەتی و سیستەمی ئیداری كاتی بۆ كار و چالاكی ونوینەرایەتیكردن : ھەموو گروپ و پێكھاتەكانی ئەم ھاوپەیمانێتێە كە ناوی ئەپۆزسێونی سوریایە چاوی لەوە بووە ببێتە سەرۆك و سەركردایەتی تەواوی دوسیەكان بكات, بەشێكی زۆری ئەو لایەنە نێودەولەتیانەی كە دیداری لەگەڵ كردوون دانی بەم گرفتەدا ناوە ، تاكو ئیستاش كیشە و گرفتەكانی سەركردایەتیكردن و نوێنەرایەتیكردن
بە یەكێك كە گەورەترین كێشەكانیان دەزانرێت ..
 
سەرچاوە
العالم
مركز سوری للدراسات ستراتیجیە
Back to top button