یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق .. لە دهـۆك دامەزراندنی وێستگەیەك بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قـوڕس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی پارێزگای دهۆك بە هاوکاری هەر یەکە لـە ڕێکخراوەکانی GIZ و ACTED هەڵسان بە کردنەوەی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئـاوی قوڕس کە یەکەم جارە ئەم جۆرە پڕۆژەیە لە کوردستان و عێراق دادەمەزرێت و لەم بارەیەوە ئەمیر ئەتروشی بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی دهۆك گوتی لەدوای هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە بۆ نزیکەی 20 کەمپ و لەبەر ئەوەی کەمپەکان سیستەمی دابەش کردنی ئاو و کۆکردنەوەی ئاوی قوڕسی بۆ داندراوە و ماوە ماوە پــڕ دەبوون و دەبوایە بە تانکەری بەتاڵ بکرێن و ئەمەش کاری دەکردە سەر پیسبوونی ژینگە بـۆیە ئەم پڕۆژەیە لە شاروچکەی فـایدە کرایەوە بە هاوکاری دوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی.

هەروەها ئەتروشی ڕوونی کردەوە بۆ ئەم پڕۆژەیە شارەوانی فایدە دوو دۆنم زەوی تەرخان کردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەکە ئەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ژینگە و ئاماژەی دا کە بەنیازن پڕۆژەیەکی لم چەشنە لە قەزای زاخۆ بکەنەوە بەڵام تـا ئێستا وڵامیان لە لایەنی پەیوەندیدار وەرنەگرتووە ، شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە لە چوار یەکە پێكهاتووە بۆ چارەسەرکردنی 1100 مەتر چوارجا لە ئـاوی قـوڕس و سوودێکی زۆری دبێت بۆ بـواری کشتـوکاڵ.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button