وڵاتێکی نزیك لە کوردستان پلەی یەکەمی هێناوە لە فـرە ژنی
لە ڕاپۆرتێك دا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە لەسەر بارودۆخی هاوسەرگیری لە جیهانی عەرەبی هاتووە کە وڵاتی کوێت پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداوی بەدەست هێناوە لە فـرە ژنی و لە پلەی دووەم دا وڵاتی قەتەر دێت و دواتــر وڵاتی بەحرێـن.
هەروەها داتـاکان ئاشکرایان کرد کە ڕێژەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی نێو خانەوادەکان لە کوێت گەیشتووتە 34 % لە ماوەی ساڵانی 1979 ـ 2010 و ڕاپۆرتەکە ئاماژەی دا ئەو پیاوانەی هاوسەرێك یان زیاتریان هەیە لە ماوەی ساڵانی 2010 ـ 2015 گەیشتووتە 13 ,8 % لە کوێت و 88 ,7 % لە قەتەر و 16 , 5 % لە بەحرێن.
سەرچاوە : الغــد برێس