كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئاماده ده‌كات
لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌روبه‌ندی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌فته‌ی داهاتوو تاوتوێی پڕۆژه بڕیارێك سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزا دژ به توركیا ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر لێژنه‌كه پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی په‌سند كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی پێویسته ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و دواتریش دۆناڵد تره‌مب ئیمزای له‌سه‌ر بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر واشنتن به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه چه‌كداره‌كانی له سووریا، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سزای به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندبوو. كه له 9/10/2019 به پاساوی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد.