به‌ بۆمبی ده‌ستی هێڕشكرایه‌ سه‌ر بانكی ناوه‌ندی له‌ عێراق تا ئێستا نۆكه‌س بریندارن

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق ده‌ستی پێكرد كه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كان رفاندن و كرده‌ی دیكه‌ی تیرۆریستی رووی له‌ زیاد بوونكردوه‌، جگه‌ له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ر و رفاندنیان ده‌یان كه‌سی دیكه‌ له‌ په‌نای خۆپیشاندانه‌كان رفێندراون داوای پاره‌كراوه‌ بۆ ئازادكردنیان، هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه‌ ئه‌مڕؤ لە ئەنجامی هێرشێكدا بە بۆمبی دەستی بۆ سەر بانكی ناوەندی عێراق نۆ كەس لە هێزە سەربازییەكان بریندار بوون و دۆخی هەندێكیان مەترسیدارە.

به‌ پێی راگه‌یێندراوێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بە بۆمبی دەستی “رومانە” هێرشكراوەتە سەر خاڵێكی پشكنینی بانكی ناوەندی عیراق لە شەقامی رەشیدی شاری بەغدا، لە ئەنجامدا نۆ كەس لە هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

ئەو سەرچاو  باسی لەوە كردووە كە چوار كەس لە بریندارەكان دۆخیان مەترسیدارە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەكی نزیكی لەو شوێنە.
Back to top button