په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی تاپۆكردنی خانو مولكه‌ زێده‌ رۆكان جارێكی دیكه‌ كۆده‌بێـته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌‌ مه‌به‌ستی پێدا چوونه‌وه‌ به‌ چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كی یاسای تاپۆكردنی خانو مولكه‌ زێده‌ڕۆكانی بۆ په‌رله‌مان نارده‌وه‌، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پڕۆژەیاسای خانووبەرە کۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێ بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندووه‌: ”  له‌ سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار پڕۆژه‌ یاسایی تاپۆكردنی خانوو مولكه‌ زێده‌ رۆكان بۆ په‌رله‌مان نێردرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێدا   چوونه‌وه‌ بۆیه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی نه‌كرد، چونكه‌ شارەوانی تێبینی لە چەند خاڵێکی پڕۆژە یاساکە هەبووە، ئەمڕۆیش پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی لەبارەوە دەکات”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی: ” تێبینیه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و برگه‌یه‌ بووه‌ كه‌ ئەو خاوەن موڵکانەی خانووەکانیان بۆ تاپۆ دەکرێت سوودمەند دەبن لە حکوومەت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێ بەزۆرینەی دەنگ، دووبارە دەنگ بەو خاڵانە بدرێتەوە، کە تێبینیان لەسەر هەیە و دووبارەیش پەرلەمان پڕۆژە یاساکە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەنێرێتەوە.”

ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری، گوتیشی: “ئەو پارەیەی لەم خانووانە وەردەگیرێت، پارەیەکی کەمە و رێژەییە،  دواتر بۆ خزمەتگوزاری هەمان گەڕەک و کۆڵان بەکاردەهێنرێتەوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، بۆیە ئەمڕۆ دووبارە چەند خاڵێکی دەچێتەوە دەنگدان و دوای پەسەندکردنی دەنێردرێتەوە سەرۆکایەتی هەرێم و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

 

Back to top button