بۆ یه‌كه‌م جار ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پینس بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كور دستان كۆبوویه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی پێنس كاردانه‌وه‌ی گه‌روه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ كاتێكدا هیچ به‌ر پرسێكی سیاسی عێراقی نه‌بینی، پێنیس هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گرنگی په‌یوه‌نده‌ی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن وه‌سف ده‌كات.

له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق په‌یامێكی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای خوێنده‌وه‌،  سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامی گرنگی و پابه‌ندبوونی ئه‌مریكایه‌ به‌ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بووه‌.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ بۆ به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌ هه‌ولێر و ئه‌مه‌ ده‌ر ئه‌نجامی به‌هێزی هه‌ولێره‌ له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا، وه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌بات له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان.

Back to top button