شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له میدیاكانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له ماوه‌ی پازهده رۆژ كه‌سێك ناوزه‌د بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه رایگه‌یاندووه به پشت به‌ستن به مادده‌ی (76)ـی ده‌ستووری عێراق، داوا ده‌كه‌ین له ماوه‌ی (15) رۆژدا پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌ستنیشان بكه‌ن”.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشكه‌ش نه‌كردووه به‌ڵام میدیاكانی عێراق ئاماژه‌ی به ناوی چه‌ند كه‌سێك كردووه كه جانسیان هه‌یه بۆ وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وانه‌ش وه‌زیری پێشوی نه‌وتی عێراق “ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌حرلعلوم” بێت.
به‌حر علوم ، پێشتر وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه. له سه‌ره‌تای ساڵی (2006) ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه. له هه‌ڵبژاردنی (2005)یشدا وه‌ك ئه‌ندامی “كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق – په‌رله‌مان” هه‌ڵبژێردراوه.