تویتەكەی موقتەدا سەدر لەبارە مالیكییەوە

خواكورك
لەدوای ئەوەی كە لە پارێزگایی ناسریە و چەند ناوچەیەكی دیكەی باشوری عێراق هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان دژ بە سەردانی مالیكی بۆ ناوچەكەیان ئەنجامدا (موقتەدا سەدر) ڕێبەری ڕەوتی سەدر سوپاسی عەشایرەكانی باشووری عێراقی كرد كە پێشوازییان لە (نووری مالیكی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی حزبی دەعوە نەكردووە.

موقتەدا سەدر لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكیدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ هیچ ناوێك بكات ، تۆمەتباری كرد بە هۆی ڕووداوی سپایكەر كە تێیدا بە سەدان سەربازی شیعە كوژران, هەروەها لە بەشێكی دیكەی تویتەكەی سەدر دەڵێت:” ئەو هۆزانە بە هۆی نەریت و ڕێزیانەوە ناڕەزاییەتی و سەردانەكەیان ڕەتكردنەوە كە مەبەستی (مالیكی)ـیە پیشان داوە”.

شایەنی باشە لە هەفتەی رابردوو (نووری مالیكی) گەشتێكی بۆ پارێزگاكانی باشووری عێراق ئەنجام دا، بەڵام لەلایەن خەڵكی ئەو پارێزگایانە هێرشكرایە سەری و لە چەند ناوچەیەكیش خۆپێشاندان لە دژی چوونی (مالیكی) ئەنجام دران, كە بووە هۆی سەرهەلدانی ناكۆكی لە نێوان لایەگرانی سەدر و مالیكی دروست بوو.

Back to top button