سه‌ركرده‌ی وڵاتان گالته به تره‌مپ ده‌كه‌ن وترمپ توڕه‌بوو كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆی به‌جێهێشت
دوای ئ ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه تێیدا چه‌ند سه‌رۆكێكی ئه‌وروپی و ئه‌ندامی ناتۆ ده‌بینرێن به‌هۆی درێژی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تره‌مپ و ماكرۆن گاڵته‌ی به تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپندێتی بریتانی ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و لووتكه‌ی ناتۆی له له‌نده‌ن به‌جێ هێشت
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاردانه‌وه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به‌و گاڵته پێ كردنه له‌لایه‌ن سه‌رانی وڵاتانه‌وه تووڕه‌یی پێوه دیاربووه له‌كاتێكدا جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به دوو ڕووی ناوبردووه.
هه‌روه‌ها میدیاكان گرته‌ی ڤیدیۆیی نێوان بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌داو ئیمائۆیێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ئاهه‌نگێكدا بووه له كۆشكی باكنگهام له له‌نده‌ن
میدیاكان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رۆكانه به‌ناو ناویان نه‌هێناوه به‌ڵام باسی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان كردووه كه به درێژایی ئه‌و ڕۆژه سازی داون. له ڤیدیۆكه‌دا جۆنسن و ترۆدۆ له‌گه‌ڵ ماكرۆن له‌باره‌ی دواكه‌وتنی تره‌مپ قسه‌ده‌كه‌ن و دواتر سه‌باره‌ت به‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه دوورودرێژانه‌ی تره‌مپ قسه‌یان كردووه بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنن. له دیمه‌نه‌كه‌دا جۆنسن پرسیار له ماكرۆن ده‌كات: له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بوو دواكه‌وتیت؟ لای خۆیه‌وه جاستین ترۆدۆ قسه‌كه‌یان پێ ده‌بڕێت و ده‌ڵێت. دواكه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره ڕؤژنامهوانییهكهی له سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ چل و پێنج خوله‌كی خایاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به گاڵته‌وه ڕوو له ماكرۆن ده‌كات و ئه‌م جار ده‌ڵێت: خۆ بینیت شه‌ویلكه‌ی شۆڕ بووبووه‌وه. لای خۆیه‌وه تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه گوتی جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا كابرایه‌كی دوو ڕووه‌و ئه‌و چه‌ند تێبینییه‌كی ئاراستهكردووهو داوای لێ كردووه له سه‌ددا دووی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی كه‌نه‌دا بدات به ناتۆ‌و ئه‌م قسه‌یه پێ ناخۆش بووه‌و ده‌بێت ئه‌و له سه‌ددا دووه به ناتۆ بدات چونكه له كه‌نه‌دا پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه. هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه