ئەردەن پەیامێك دەداتە ئیسرائیل

 

لەسەر سنوری ئیسرائیل -ئەردەن هێزەكانی سوپای ئەردەن چەند جوڵەیەكی سەربازی دەكەن و چەندین تۆپی دورهاوێژ تاقی دەكەنەوە كە دەنگی تەقاندنی تۆپەكان دەگەنە دڵی ئیسرائیل

 

چاودێرانی سیاسی ئەو جوڵە سەربازیەی ئەردەن بە پەیامێكی ڕوون ناو دەبەن بۆ ئیسرائیل كە مەرامی دەست بەسەردا گرتنی چەند ناوچەیەكی خاكی ئەردەنی هەیە

 

ئەو جوڵە سەربازیەی ئەردەن كە مەلیكی ئەردەنی ئامادەی بوو نیشاندانی توڕەیی ئەردەنە لە جموجوڵی گوماناوی ئیسرائیل لەسەر سنوری ئەردەن كە لایەنی دوەمی ناچار بەو جوڵە سەربازیە كرد

Back to top button