پرۆژە بودجەی ٢٠٢٠ و دۆخی کارەبای ئەمڕۆ لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گفتوگۆی لە سەر کرا
بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆژە بودجەی ٢٠٢٠ و دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان قسەی لە سەر کرا .
تەوەری یەکەم بۆ تاوتوێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی و پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ تەرخان کرا
شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستخۆشیان لێکرا بۆ ئەوەی توانیویانە بە شێوەیەکی باش داکۆکی لە ماف و شایستەداراییە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان بکەن لە بەغدا .
دۆخی ئیستای کارەبای هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی هەڵسەنگاندنی بۆ کراو کەماڵ محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا ڕاپۆرتی تایبەتی خۆی لەمبارەوە پیشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کرد .
لە کۆتاییدا بە پێداگری لە سەر بەستانی پێوەری زیرەکی کارەبا، ئەنجوومەنی وەزیران ڕای وا بوو ئەم کارە دەتوانێت لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان دابێت ، هاوکات کار بکرێت بۆ زیاد کردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نشتیمانی