عادل عەبدولمەهەدی هۆکاری دواخستنی داواکاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ئاشکرا دەکات
سەرۆک وەزیرانی دەست لە کارکێشاوەی عێراق دەڵێت پێشبینی ئەوەم دەکرد کە قەیرانەکانی عێراق دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار بۆیەش داخوازی دەست لە کار کێشانەوەم درەنگتر بۆپەرلەمان بەرێ کرد .
عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، ڕای وایە ، ئەم یاسایە واتە قۆڕغکردنی دەسەڵات و دوور خستنەوەی لاوان لە ناوەندەکانی بڕیار .
وێڕای ئەوەی جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە بەزوویی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دیاری بکرێت دەشڵێت ، گووشاری خۆپیشاندەران توانی ئاڵ و گۆر لە هەندێک یاسادا بکات .
سەبارەت بە ڕەوشی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ گووتی ، حکومەتی ئیستا بە دۆخێکی نالەباردا تێپەڕ دەبێت ، چوونکە ئێستا پرۆژەکە بنەتەواوی یەکلا نەبۆتەوە ، بۆش ئێستا حکومەتێک پێویستە توانای تەواوی دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێکردن هەبێت .