عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف: پێنج فریشته‌ له‌ گۆڕی حه‌كیم هاتونه‌ته‌ ده‌ر ته‌قه‌یان كردووه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان نه‌كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ نه‌جه‌ف زیاتر له‌ بیست كه‌س كوژران له‌ كاتێكدا هه‌لیان كوتایه‌ گلكۆی باقر محه‌مه‌د ‌حه‌كیم و هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌ر به‌ ره‌وتی حیكمه‌ ته‌قه‌یان لێكردن و به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون، به‌ر پرسێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانییش ده‌لێت هیچ كه‌سێك ته‌قه‌ی نه‌كردووه‌ مه‌لائیكه‌ت له‌ گۆڕه‌كه‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ر و ته‌قه‌یان كردووه‌.

عه‌بدولكه‌ریم خه‌لیف وته‌بێژی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی IMN العراقیه رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج مه‌لائیكه‌ت له‌ نێو گۆڕه‌كه‌ی حه‌كیم هاتوونه‌ته‌ ده‌ر و ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون.

ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ وه‌حك نوكته‌یه‌كی سه‌یر ده‌كرێت رۆژنامه‌نوسێك به‌ ناوی جه‌لیل عه‌بدوللا له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ڵامی ئه‌و به‌ر پرسه‌ی داوه‌ته‌و ده‌نوسێت تێمگه‌یێنه‌ یانی مه‌لائیكه‌ته‌كان چه‌كی رۆژئاواشیان پێ بوو.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ده‌نوسێت پێیوسته‌ چیتر كار به‌و خورافیاتانه‌ نه‌كرێت ئاخر مه‌عقول نیه‌ چۆن كۆمه‌لێك فریشته‌ی ده‌مامكدار له‌ گۆره‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌كی دروستكراوی رۆژ ئاوایان پێیه‌و خه‌لكی بێتاوان ده‌كوژن هیچ گوناحێكیان نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ ‌نه‌بێت كه‌ داوا ده‌كه‌ن به‌ سه‌ر به‌رزی بژین.

Back to top button