جانسن : خۆپیشاندانەکانی  لە ئێران ئاماژەیە بۆناڕەزایەتی خەڵک لە کۆماری ئیسلامی

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت خۆپیشاندانەکانی ئێران نەک تەنیا لە بەر برسێتی و بێکاری بەڵکو ئاماژەیەکی روونە لە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

 

 

بۆریس جانسن رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا لە میانەی کۆبوونەوەکانی ( ناتۆ ) گووتی بەڕاستی خۆپیشاندانەکانی لە ناکاوی ئێران ، ئەوی تاساندووە .

 

ئەوە یەکەم کاردانەوەی بەریتانیا بووە لە سەر خۆپیشاندانەکانی ئێران

 

جانسن لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت : خۆپیشاندانەکانی ناو ئێران سەرەتا بە بەهانەی گران بوونی نرخی بەنزین بوو ،بەڵام دەرکەوت کە هۆکاری زۆر هەن بۆ خەڵکی ئێران لە دژی دەسەڵات بوەستنەوە .

Back to top button