هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی داعش تێک دەشکێنێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بڵاوكرده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، به توندی وه‌ڵامی په‌لامارێكی داعشمان دایه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە ، باس لە هێرشی ئەمشەوی هێزەکانی داعش و تێک شکانیان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە دەکات .
هێرشی داعش لە گوندی دەککەی میحوەری کوڵەجۆی سەر بە قەزای خانەقین بووە بۆ سەر لیوای ٣ .
بەداخەوە ژومارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون ، بەڵام توانداروە پەلاماردەرانی داعش تێک بشکێنن .
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
“بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر‌و چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان”