چۆن خۆت لە سەرئێشەی بەیانییان دەپارێزی؟

هەندێک کەس بە هۆکاری نادیار، بەیانییان زوو دووچاری سەرئێشە دەبن و بۆ ماوەیەک هەست بە ئێش و ئازار دەکەن لە سەریاندا، لەڕاستیدا سەرئێشەی بەیانییان جێی مەترسی نییە و ڕەنگە بەشێکی هۆکارەکە بۆ بەدخەویی شەوانە بگەڕێتەوە.
 
ئەگەر بەیانییان تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بووی، 20 گرام زەنجەفیل لەگەڵ یەک پەرداخ ئاوی گەرم و کوڵاو تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە، ئەم خواردنەوە گەرمە کاریگەریی هەیە لە ئارامکردنەوەی سەرت و بەخێرایی سەرئێشەکەت لەبەین دەبات.
Back to top button