بارسێلۆنا به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ كڕینی مباپێ هاته سه‌رهێڵ
له پرۆگرامێكی به‌ناوبانگی ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بارسێلۆنا به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هاتۆته سه‌رهێڵ، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی ریال مه‌دریدی شۆك كردووه.
له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی (چیرینگیتۆ)ـی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ ئاماده كردووه كه پێكهاتووه له 120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان و عوسمان دێمبلی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له به‌رنامه‌كه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه مباپێ ئامانجی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریده، به‌جۆرێك پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه ئاماده‌یه تا 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خه‌رج بكات، به‌ڵام ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا ره‌نگه سه‌رنجی پاریس سانجێرمان رابكێشیت.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 20 ساڵ له هاوینی 2018 له یانه‌ی مۆناكۆ به به‌های 145 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 100 یاری، 70 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان كۆتایی دێت