وەزیری دارایی: توانیمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە و نەوت رێکبکەوین
وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر و بەغدا سەبارەت بە نەوت و قەرزەکان و بودجە رێککەوتن، ئەوەیشی دەمێنێتەوە، نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران بیچەسپێنن.
ئاوات شێخ جەناب لە پرێسکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا و لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، کە توانیویانە لەسەر نەوت رێککبکەون و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن، هه‌روه‌ها لەبارەی قەرزەکانیش بگەنە لێکتێگەیشتن. ئەو رێککەوتنەش لە ١ی١ی٢٠٢٠ دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، کاتێ ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی دەکات.
وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەگەر به‌غدا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، ئەوا کێشەی مووچە نامێنێت، حکوومەتیش لە دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە. چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٨ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ١٢ مووچه‌ی خانه‌نشینان قه‌رزاره.
روونیشی کردەوە، کە پێشتر بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی بووه و، بۆ بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠یش، ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه، ئەوان وه‌ك شاندی دانووستاندنكاری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان كاره‌كانیان ته‌واوكردووه، بۆیە ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا، کە له كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه، به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.