كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له‌ دهۆك و له‌ كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، لە هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت.

 

Back to top button