هه‌واڵگری ئه‌مریكا: ئێران به نهێنی مووشه‌كه‌كانی بۆ نێو خاكی عێراقى گواستۆته‌وه
میدیاكانی ئەمەریكا باس لە زیادبوونی مەترسییەكانی ئێران لەسەر ئەمەریكا لە عێراق دەكەن و ئاشكرای دەكەن، ئێران جبەخانەیەكی مووشەكی بە نهێنی دامەزراندووە و دەیەوێ دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بەكاریان بهێنێت. جۆری ئەم مووشەكانە كورتهاوێژن.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه كه ئێران ره‌وشی ئێستای عێراقی قۆستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كی كورت مه‌ودا دابمه‌زرێنێ و تا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ترس و دڵه‌راوكێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رپا بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م مووشه‌كانه مه‌ترسی ده‌خه‌نه سهرهاوپهیمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ده‌بێته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیَران رایگه‌یاندووه كه ئێران ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی هیچ چالاكییه‌كی نهێنی له‌عێراقدا ناكات.
بەرپرسانی تەناهی ئەمەریكا بە رۆژنامەكەیان گوتووە، ئەم جبەخانەیەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل و سعوودیە و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی.