لە ئێـران .. زیاتر لە 11 ملیۆن ماتۆرسیکل هەیە و7 ملیۆنیان مووڵەتی لێخوڕینیان نیە

ڕەزا مەسعودی بەڕێوەبەری کاروباری ساغلەمی ئەمنی کە سەر بە کاروباری کۆمەڵایەتی دادوەری ئێرانە گوتی وڵات زیاتر لە 11 ملیۆن ماتۆڕسیکلی تێدایە و لەم ژمارەیە دا تەنها 4 ملیۆن ماتۆڕسیکل خاوەنەکانیان مووڵەتی لێخوڕینیان هەیە.

مەسعودی ئاماژەی دا کە 7 ملیۆن ماتۆڕسیکل ڕۆژانە لە شەقامەکانی ئێران دەسوڕێنەوە بێ مۆڵەتی لێخوڕین و ئەم کارە لە ئێران سزای یاسایی لەسەرە هەروەها زیاتر لە 9 ملیۆن ماتۆڕسیکل پێوەری پاراستنی ژینگەیی تێدا بەدی ناکرێ بۆیە لە ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 50 هەزار کەس بونەتە قوربانی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button