کوژراوی لێ کەوتەوە بە هۆی دەستڕێژی گوللە لە نێو بنکەیەکی ئەمریکی لە هاوای

سەربازێکی ئەمریکی لە هێزی دەریاوانی ئەمریکا پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە دەستڕێژی گوللەی کرد لە نێـو بنکەی سەربازی ئەمریکی بێرل هاربەری ئاسمانی لە هاوای و چەند کەسی کردە قوربانی و دواتـر خۆی کوشت و بووە هۆی داخستنی بنکە سەربازیەکە بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێك کە 13 کیلۆ مەتر دوورە لە هۆنۆلـۆلـۆ.

لەم بارەیەوە گوتەبێژی بنکەی سەربازی بێرڵ هاربەر گوتی هێرشی سەربازەکە بۆ سەر کارمەندە مەدەنیەکانی وەزارەتی بەرگری لە نێـو ئەم بنکە ئاسمانیە دا بووە هۆی کوژرانی 3 کەس کە دواتــر خۆی کوشت و لە ئێستا دا فەرمانگەی ئەمن و لێکۆڵینەوەی لە نێو بنکە ئاسمانیەکە دا لە هەوڵ دان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەم ڕووداوە.

سەرچاوە : الجزیرە نێت

 

Back to top button