ئەو پرسیارانەی پێویستە پارلەمانتارە موزایەدەچییەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكێتی لە بەغدا وەڵامی خەڵك بدەنەوە

خواكوڕك

یەكەم:بۆچی پارلەمانتارە شیعەكان توانیان بە ئاسانی یاسای حەشد ئامادە بكەن؟ ژمارە و داتا و مووچە و میزانیەی حەشدیان بە ڕێكوپێكی ئامادە كرد و سەپاندیان بەسەر پارلەمان و ئێوە؟ ئێوەش بە ئاسانی دەنگتان بە یاساكەی حەشد دا؟
دووەم: بۆچی ئێوە نەتانتوانی وەك شیعەكان بە ڕێكوپێكی یاسایەك ئامادە بكەن بۆ پێشمەرگە كە داتا و مووچە و ئیستحقاقاتی پێشمەرگە بە كامڵی بگرێتەخۆ؟
سێهەم: بۆچی ئەوان بۆ حەشد كردیان و ئێوە جگە لە موزایەدەی بێنرخ هیچتان بۆ پێشمەرگە نەكرد؟
چوارەم:بۆچی شیعەكان فێڵیان لە ئێوە كرد؟ پێنجەم:بۆچی ئێوە پشتگیریتان لە خاڵ بە خاڵی یاسای حەشد كرد كەچی لە بەرانبەردا شیعەكان ئامادە نەبوون پشتگیری لە موستەحەقاتی پێشمەرگە بكەن؟ شەشەم: بۆچی ئەوان بۆچوونی خۆیان لەبارەی پێشمەرگە بەسەر ئێوەدا سەپاند؟  ئێوە نەتانتوانی مقاوەمەی گوشاری ئەوان بكەن؟حەوتەم: بۆچی هیچ لارییەكتان لەسەر بڕگەكانی یاسای حەشدی نەبوو و شیعەكان بە هەناسەیەكی سارد و بە ئاسانی تێیانپەڕاند؟
هەشتەم: بۆچی شیعەكان دەبێ لەبارەی پێشمەرگە بڕگە و فەقەرە بەسەر ئێوەدا فەڕز بكەن و ئێوەیش تەنیا ئیتاعەت بكەن؟ نۆیەم:ئەی ئێوە چیین و چكارەن لە بەغدا؟
دەیەم:بۆچی پارلەمانتارانی شیعە وا بە زانایی و زیرەكی كردیان و ئێوەیش بە نەزانی و كوێرانە و تەنیا لەپێناو موزایەدە و هاشوهوش و دژایەتیی پارتی، فەقەرەیەكی لاوازتان بۆ پێشمەرگە قبووڵ كرد؟
گەلی كوردستان و پێشمەرگە پرسیارتان لێ دەكات بۆچی واتان كرد و فێڵتان لێكرا و پاشانیش بە موزایەدەی سیاسی كەوتنە لۆمەكردنی كوردستان؟ ئەمە خیانەت و نەزانی و گەمژەییە.

Back to top button