پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی پێهات
مارک ئیسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی پێنچ شەممە بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە لە دوای پاشەکشێ هێزەکانیان و دووبارە جێگیرکردنەوەیان لە رۆژئاوای کوردستان ، لە ئیستادا 600 سەربازی مارێنزی ئەمریکی لەو ناوچە گرینگانە جێگیر کراون کە بوونیان بە پێویست زاندراوە .
رۆیتەرز دەنووسێت بڕیاری گەڕانەوەو جێگیر بوونی دووبارەی بەشێک لەو هێزانەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان لە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی پیران بوو ، کە ترەمپی ناچار کرد هەر وا بەسانایی کورد دەستبەرداری هیزێکی گەرینی هاوپەیمانی خۆی نەبێت کە کوردەکانن