سەلاحەدین بەهائەدین: پێویستە موزایەدە بەسەر هاوڵاتیانی هەژارو نەدار كۆتایی بێت

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی زۆركات مامەلەی سیاسی نێوان پارتە كوردیەكان بە موزایدەی سیاسی لێكدەدرێتەوە, بۆیەتا ئێستا هیچ مەنفەزێك نەدرۆزراوەتەوە بۆ چارەسەی كێشە چەق بەستووەكانی هەرێمی كوردستان.
پەیوەست بەم بابەتە(سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی حزبەكەیدا كۆبۆتەوەو داوای لە ئەندامانی حزبەكەی كرد نابێت شوێن موزایەداتی سیاسی هیچ لایەنێك بكەون.

لە راگەێندراوێكی نوسینگەی ئەمینداری یەكگرتوو هاتووە:”یەكگرتوو سیاسەتێكی سەربەخۆ دەكات, دوای موزایەداتی سیاسی ئەم لاو ئەولا ناكەوێت و بەمەبەستی خزمەت كردن بە خەڵك خاك و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی”.

لە بەشێكی دیكەی راگەێندراوەكەدا هاتووە :” ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردوە لە ئێستادا لە هەركات زیاتر میلەت پێویستی بە كردارە وزۆر كەس و لایەن بەردەوام قسەیان زۆرەو كردار كەم .

هەروەها سەلاحەدین بەهائەدین گوتویەتی:” پێویستە قوناخی داهاتوو یەكخستنی دیدو هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكان بێت و موزایەداتیش بەسەر هاوڵاتیانی هەژارو نەدار كۆتایی پێبێت.

Back to top button