سێ وڵاتی ئەورووپی لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ، چالاکیە مەترسیدارەکانی ئێران ئاشکرا دەکەن

داوا دەکەن ، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجوومەنی ئاسایشی لی ئاگادار کاتەوە

 

نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەورووپی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لە چالاکیە مووشەکەکانی ئێران بکرێت ، چوونکە ئەوان زانیاریان هەیە ئێران بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرەی بە چالاکی مووشەکی داوە بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی .

 

بە گووتەی ئەو سێ وڵاتەی ئەورووپا ئەو کارەی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەنجوومەنی ئاسایشە .

 

هاوکات داوای لێدەکەن لە نامەی داهاتووی خۆیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ئەو مەترسیە ڕوون کاتەوە بۆ ئەەی بکرێت ڕێکاری گونجاو بگرنە بەر .

 

لە یەک لە خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێراندا هاتووە ، ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە چالاکیەمووشەکیەکانی بگێنێتە ئاستێک کە توانای هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بن

Back to top button