ئیسرائیل داوا دەکات هاوپەیمانیەکی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دژی ئێران دامەزرێت

وەک ئیسرائیل داوای کردووە ، ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە دەبێت لە وڵاتانی رۆژئاوایی – عەرەبی پێک بهێندرێت بە سەرۆکایەتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا .

 

لەمبارەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ( یەسرائیل کاتس ) لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوی کردۆتەوە بۆیە داوای ئەو هاوپەیمانیەتیە دەکرێت ، چوونکە هەرسێک وڵاتی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانای زانیاریان داوە تە نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە ئێران لە ئستادا بە شیوەیەکی مەترسیدار چلاکی مووشەکی بالستیکی پەرە پێداوە بۆ هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمی .

Back to top button