دلاوەرئاژگەیی داوا لە وڵاتانی ئەورووپایی دەکات بە هانای پەنا بەران لە هەرێمی کوردستانەوە بچن

دوکتور دلاوەرئاژگەیی لە کۆبوونەوەی سندووقی هاریکاری مەداد بۆ پرسی پەنابەرانی  سووری لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کە نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی سووریا تەیدا بەشدار بوون ، لە وتارێکدا باس لە کێشەو نەهامەتیەکانی ئاوارەکانی سوریا دەکات و دەڵیت لە سەر وڵاتانی ئەورووپایی پێویستە بە هانای پەنابەرانەوە بچن کە لە ئێستادا نزیکەی 370 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستانن و سەرجەمی ئاوارەکان  1 ملیۆن و 500 هەزار کەسن .

 

هاوکات دوکتور دلاوەرئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، باس لە هەوڵ و پلانێکی تۆکمەی  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات  بۆ بەهاناوەچوونی  هەزاران ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان.

 

دواترپلانی ئامادەکراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەروڵاتانی ئەندام کە بەشدار بوون  کۆبوونەوەکە هەروەها  کۆمسیۆنی ئەوروپا دابەشکرد.

.

جێگەی ئاماژەیە سندووقی هاریکاری مەداد ، ئەرکی کۆکردنەوەی هاریکاری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمسیۆنی ئەوروپایە  کە تایبەتە بە قەیرانەکانی سووریا بە ئامانجی بەهاناوەچوونی  ئەو وڵاتانەیە کە ئاوارەکانی سووری تەیدا نیشتەجێن .

Back to top button