سەرۆک بارزانی : پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستووهتەوە
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هێرشی سەرلەنوێی داعش بۆ سەرهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێک ئاراستە دەکات و تەیدا ئاماژە بە مەترسیەکان دەکات
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە 3 پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستووهتەوە و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
مسعود بارزانی
٥ـی١٢ـی٢٠١٩