چی جێگای گرنگیە لای ئەمریكیەكان
لە ئێستادا هاوڵاتیانی ئەمریكا لە ڕێگەی سەنتەرو دەزگا تایبەتمەندەكانی ڕاپرسیەوە ئاماژە بەو پرسانە دەكەن كە لە پرسی هەڵبژاردن بۆ ئەوان گرنگی تایبەتی هەیە
لە لوتكەی هەرەمی بژاردەكانی بەردەم ئەمریكیەكان لایەنی ئابوری دێت كە بیست و چوار لەسەدی ئەمریكیەكان پێیان گرنگە پارتی براوەی داهاتوو ئەو پرسە بكاتە پێشینەی بانگەشەو كارنامەی خۆی
پرسی دووەم كە جێگای گرنگی تایبەتی ئەمریكیەكانە پرسی كۆچبەرانە كە سێ پلە لە خوار پرسی ئابوری هاتووە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكیەكان لە هەردوو پرسەكەدا خاوەنی دەستكەوتە چونكە لە ماوەی سەرۆكایەتی ئەودا هەردوو پرسی ئابوری و كۆچ گرنگی زۆری پێدراوە