سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

 

هیچ فڕۆکەیەکی  ئیماراتی کە هەڵگری بارە چەک بووبێت لە هەولێر نەنیشتۆتەوە ، ئەو هەواڵە ، بێ بنەماو چەواشەکارییە .

 

سەرچاوەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، دەنگۆی هەناردەکردنی  چەک بۆ هەولێر لە ئیماراتەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییەو ماڵپەڕەکوردییەکان لە گواستنەوەی ئەم هەواڵەدا هەڵەیان کردووە .

 

ئەو هەواڵە لە لایەن سایتە عەرەبیەکانەوە بڵاو بۆتەوە ، کە گۆیا دوای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران ئیمارات بە سێ فڕۆکەی بارهەڵگر چەکی هەناردەی کوردستان کردووەو و  فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر نیشتوونەتەوە .

 

Back to top button