له به‌غدا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه ئه‌مڕۆ 20 كه‌س به چه‌قۆ بریندار بوون
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر بیست خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكه‌وه كه چه‌قۆیان پێ بووه بریندار كراون.
ئه‌م ڕووداوه‌یش پاش ئه‌وه بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد‌و گه‌یشتنه گۆڕه‌پای ته‌حریر و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی دێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان خۆپیشانده‌ره‌كان چه‌ندان دروشمیان ده‌گوته‌وه له‌وانه‌یش سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و پلانی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری له وڵات‌دا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كرد كه خۆپیشانده‌ره‌كان دوای كاتژمێرێك له گۆڕه‌پانه‌كه كشانه‌وه به‌ڵام دواتر گرووپه‌كان ئه‌وانه‌ی چه‌قۆیان پێ بووه بیست خۆپیشانده‌ریان برینداركرد. له‌و باره‌وه چالاكوانان ڕوونیان كرده‌وه كه چه‌ند گرووپێك هاتنه ناو خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه‌و چه‌قۆیان پێ بووه‌و كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ریان برینداركردووه. یه‌كێك له پزیشكه‌كان كه برینداره‌كانی تیمار كردووه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خۆپیشانده‌ره‌كان له پشته‌وه برینداركراون و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌سه‌دان كه‌س هاتنه ناو گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه‌و چه‌ندان دروشمیان ده‌گوته‌وه‌و كاتێك خۆپیشانده‌ره‌كان لێیان پرسیون ئێوه سه‌ر به كێن ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر به چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و برینداریان كردوون و زۆرتریش مه‌به‌ستیان بووه خۆپیشانده‌ره‌كان بكوژن چونكه هێرشه‌كه‌یان بۆ تۆقاندن و به‌رگری كردن یان ده‌مه‌قاڵێ نه‌بووه.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پایه‌به‌رز له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی به چه‌قۆ خۆپیشانه‌ره‌كانیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر برینداركردووه سه‌ر به میلیشیاكانی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق بوونه و به ئه‌مبولانس هێنراونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه‌و دواتریش به ئه‌مبولانس گوێزراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار