سوپای پاسداران و كۆگاكانی موشه‌ك بارانكران
كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به سوپای پاسدرانی ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له رێگه‌ی هێرشێكی موشه‌كییه‌وه كرایه ئامانج.
به گوێره‌ی ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی، ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌سه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. كه‌ناڵه‌كه راشیگه‌یاندووه پێشبینی ده‌كات هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام درابێت. بنكه و باره‌گاكانی سوپای پاسدرانی ئێران له نزیك سنووری فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سوریا و نزیك سنووری عێراق كراوه‌ته ئامانج.
شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سنووری نێوان سوریا و عێراق و سه‌د و چل كیلۆ مه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای دیره‌وزوری سووریا دووره و هاوكات له دیوی عێراق هاوسنوره له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی قائیم . ئه‌م ناوچه‌یه له ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده له ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش كۆنترۆل كراوه‌ته‌وه.