به هه‌زاران هاوڵاتی فه‌ره‌نسا دژی یاسای خانه‌نشینی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس
ئه‌مڕۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی فه‌ره‌نسا له‌دژی چاكسازی له له یاسای خانه‌نشینكردن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو له‌و نێوه‌نده‌دا گروپێكی خۆپێشانده‌ر له رۆژهه‌ڵاتی پاریس بۆمبی ئاگریان هاویشت و په‌نجه‌ره‌ی دوكانه‌كانیان شكاند. هاوكات تاوه‌ری ئیڤڵی به‌ناوبانگی باریسیش داخرا.
پۆلیسیش گازی فرمێسكڕێژی له‌دژی خۆپێشانده‌ران به‌كارهێنا. په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس دیمه‌نی تێكشكاندنی وێستگه‌یه‌كی پاسی له رێگه‌ی كامێراكه‌یه‌وه تۆماركردووه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند چالاكوانێكی ده‌مامكدار وێستگه‌ی پاسه‌كه ده‌شكێننن. هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران به‌شی دواوه‌ی تڕێله‌یه‌كیان سوتاند.
حكوومه‌تی وڵاته‌كه شه‌ش هه‌زار پۆلیسی بۆ خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه له دوای دروستبوونی توندوتیژی هێزه‌كانی پۆلیس پاشه‌كشه‌یان كرد و كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانیش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی كوژراندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كرد. له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانیش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاكانی كرێكاران له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه مانگرتنه‌كان تا هه‌فته‌ی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
له‌لای خۆیه‌وه ڤیكۆتر مافه‌ر كه خۆپێشانده‌رێكی هێڵه‌ك زه‌رد بوو رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كه‌دا كردووه تا به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ن له دژی ره‌وشی ژیانی خراپ. له‌لای خۆشیه‌وه كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه به هۆی خۆپێشاندانه‌وه خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی گشتی كێشه‌ی بۆ دروست بووه و ژماره‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مامۆستایان له شوێنی كاركردنیان كه‌میكردووه له دژی چاكسازی له خانه‌شینكردن.