نانسی پیلۆسی: به‌ر له‌وه‌ی له‌ كار لابدرێت پێویسته‌ تره‌مپ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات

 

پاش ئه‌وه‌ی نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی له‌سه‌ركارلادانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای ده‌ست پێ كرد كاتێك ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رقاڵی داڕشتنی بڕگه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی تره‌مپن و پێیوسته‌ به‌ر له‌وه‌ی له‌ كار لابدرێت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات.

لای خۆشیه‌وه‌ ستیڤانی گریشام گه‌وره‌ گوته‌بێژی تره‌مپ گوتی پێویسته‌ دیموكراتیخوازه‌كان شه‌رم له‌ خۆیان بكه‌ن. گوتیشی له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاوه‌كانی له‌سه‌ركارلادان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ تره‌مپ به ‌هیوایه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دادگه‌ییه‌كی دادوه‌رانه‌ بكرێت كه‌ كۆماریخوازه‌كان تێیدا باڵاده‌ستن.

لای خۆیشییه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاوه‌نتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی باشه‌ ئێسته‌ كۆماریخوازه‌كان پتر له‌ هه‌موو كاتێكی دیكه‌ یه‌كهه‌ڵوێستن و منیش سه‌رده‌كه‌وم.

Back to top button