نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا: به فه‌رمی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ كراوه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌ی ساڵی 2020 و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان ده‌ست پێكرد، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت به فه‌رمی رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه واژۆ كراوه
فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاندووه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئه‌نجامدراوه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق “سۆمۆ” ده‌كات و شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش دیاریكراوه.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا داوای یه‌كده‌نگی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانیش ده‌كات له په‌رله‌مانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق.