روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم
دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک بڵاوکرایەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت مووچە قەرزدارە وەزارەتی دارایی ئابووری رونکردنەوەیەک بڵادەکاتەوەو دەڵێت به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به ئاگایی یان به بێ ئاگا ڕاستیه‌كان ده‌شێوێنن ده‌یانه‌وێت له به‌های ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكه‌نه‌وه. پێتان ڕاده‌گه‌یه‌ێنێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مووچه نه‌دراوه‌كان و پاشه‌كه‌وته‌كانی مووچه‌ش هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دانه‌بووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موویان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه:
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 5/12/2019، له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌سترا و سه‌رۆكی شانده‌كه و ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆسیه‌ی بودجه و نه‌وت ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشكرا كرد.
له چوارچێوه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا رۆژنامه‌نووسێكی به‌رێز پرسیاری ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكی شانده‌كه كرد كه حكومه‌ت سێ مووچه قه‌رزداری مووچه خۆرانی كوردستانه، ئاشكرایه مه‌به‌ستی ڕۆژنامه‌نووسه به‌رێزه‌كه “سێ مووچه‌ی ته‌واو بوو” به‌ڵام سه‌رۆكی شانده‌كه “زانیارییه‌كه‌ی بۆ ڕاستكرده‌وه كه سێ موچه نییه به‌ڵكو مووچه‌ی هه‌شت مانگی فه‌رمانبه‌ران و ١٢ مانگی خانه‌نشینان قه‌رزداره. هه‌روه‌ها نه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه و نه جه‌نابی وه‌زیر هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به مووچه ناته‌واوه‌كان نه‌داوه كه به ڕێژه‌ی جیاواز به پاشه‌كه‌وت دابه‌شكراون.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به ئاگایی یان به بێ ئاگا ڕاستیه‌كان ده‌شێوێنن ده‌یانه‌وێت له به‌های ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكه‌نه‌وه. پێتان ڕاده‌گه‌یه‌ێنێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مووچه نه‌دراوه‌كان و پاشه‌كه‌وته‌كانی مووچه‌ش هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دانه‌بووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موویان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.