په‌رله‌مانتارێكی كورد كه‌سایه‌تی سه‌ربازی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكانی عێراق ده‌نگۆی بوونی كه‌سێكی سه‌ربازی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاو كراویه‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ربازی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

عیماد باجه‌لان په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌غدا رایگه‌یاندووه‌ “هه‌ر به‌رپرسێكى سه‌ربازى بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ عیراق پێویستى به‌سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌ده‌نییه‌”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ عێراق وڵاتێكى فره‌ تاییفه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت پێویستى به‌سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌ده‌نى بێت، كه‌ به‌ دیپلۆماسیه‌تێكی به‌رز له‌كاتى ته‌نگژه‌كاندا مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌كدا بكات، بۆیه‌ حوكمى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ واقیعى عیراقدا ناگونجێت.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى فه‌رمانده‌ی پێشوی دژه‌تیرۆر پاڵێوراوه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و بون به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

Back to top button