به‌رپرسێك: په‌كه‌كه له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 20 گوندی داگیر كردووه
دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له قه‌ندیلی باشوری كوردستان بنكه‌و باره‌گایان دانا له ئێستا چه‌ند گوندێكی ئه‌و سنوره‌ی داگیركردووه، به‌رپرسێكی سنوری راپه‌ڕینیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه په‌كه‌كه له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 20 گوندی داگیر كردووه و با و سه‌رانه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت.
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە دەڤەری ڕاپەڕین، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەڤەری ڕاپەڕین، مێژوویەكی دوورودرێژی كوردایەتیی هەیە، ئێستا خەڵكەكەی لە بارودۆخێكی خراپ‌دا دەژین، هەم لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، هەم لە ڕووی نەبوونی هەلی كار بۆ گەنجان، كێشەی هەرە سەرەكیش ئەو ئاڵۆزییەیە كە لە سنوورە هەیە، بەتایبەتی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە هەندێك شوێن.”
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پارتی له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه كه “به هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه خەڵكی ناوچەكە لە دڵەڕاوكێدا دەژین، چونكه زیاتر لە 20 گوند لە بناری قەندیل لەژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، لە كۆمەڵێك شوێنی دیكە پەكەكە هەیە، لە چیاكان هەیە، هەندێك جار گومرك لە خەڵك وەردەگرن، دێنە ناو گوندەكان، ئەوەش هەمووی بووەتە كێشە بۆ خەڵكی ناوچە و ئەو خەڵكە لە دڵەڕاوكێدا دەژین”.