وه‌زیری پلاندانان: پێشوازی له هه‌ر سه‌ر ژمێریه‌ك ده‌كه‌ین له عێراق ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری بێت نه‌ك مه‌به‌ستی سیاسی له پشت بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی سازدانی سه‌ر ژمێری گشتی داوه به‌ڵام به هۆكاری نائارامی و سیاسی نه‌یتوانی وه له پرۆسه‌ی سازدانی سه‌ر ژمێری سه‌ر كه‌وتوو بێت وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت پێشوازی له سه‌رژمێریه‌ك ده‌كه‌ین ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق بێت
دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی پێنجه‌مین دیداری مێرگه‌سۆر كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو، مه‌رجی پێشوازیكردن له‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئاشكرا كردوو رایگه‌یاند پێشوازی له سه‌رژمێریه‌ك ده‌كه‌ین ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق بێت
هه‌روها وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی ” حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ستراتیژی بۆ چوار ساڵی داهاتو دارشتوه بۆ په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌كانی تری داهات و جێگره‌وه‌ی نه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار گرنگی زیاتری پێبدرێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بۆ هه‌رێم”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پڵاندان گوتیشی ” له‌ئێستادا ئه‌و پرۆژه یاسایه ئاماده‌یه‌و له‌داهاتودا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌یاسیایه‌ك بێت له‌به‌رژه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی راسته‌قینه بێت”.
له‌باره‌ی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی، وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌و لێژنه‌ی باڵاش پێكهێندراوه، ئه‌وه‌شمان به‌ڕوی بۆ به‌رپرسانی به‌غدا خستۆته‌ڕو كه پێشوازی له‌سه‌رژمێریه‌ك ده‌كه‌ین ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق بێت و هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێكی سیاسیی له‌پشته‌وه نه‌بێت”