حكومه‌تی هه‌رێم كاری نوشته‌چی و فالگرتنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر 26 كه‌سما ده‌ستگیركردووه‌

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونی ژماره‌ی نوشته‌چی وفلچیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رویان له‌ زیادبوون بووكاره‌كان وه‌ك دیارده‌یه‌كی بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ی کاری نوشتە و جادوو و فاڵگرتنەوە لە ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌: لەماوەی ڕابردودا ٢٦ کەسیان دەستگیر کردووە، کە کاری نوشتە، جادوو و فاڵگرتنەوەیان بە پارەیەکی زۆر کردووە ‘ بەشێکیان بە ھەزار دۆلار و بەشێکی تریان بە 2 ھەزار دۆلار،.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشی ده‌كات كه‌ جادوو كه‌ر هه‌بووه‌ جادووه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی تا ١٠ ھەزار دۆلار رۆیشتووە.

Back to top button