دوو موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەدکران

 

دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیراوە، کەمێک لەمەو بەر دوو موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کراوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاندووە کە دوو رووکێت ئاراستەی سەربازگەی ئاسمانی بەلەد کرا بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانی ھەبێت.

شایەنی باسە لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی عێراق خۆپیشاندەران بەبەردەوامی دروشمی دژ بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و ئێران لە عێراق دەلێنەوە

Back to top button