سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا

لیمۆ سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی لیمۆ ئەم سودانە بە جەستە دەگەیەنێت.
یەکەم: دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم.

دووەم: کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات وەکو زیپکە، پەڵە، دژە چرچ بونی پێستە.

سێیەم: دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا.

چوارەم: جەستە لە ژەهراویبون دەپارێزێت.

پێنجەم: جەستە لە وشکبونەوە دەپارێزێت.

شەشەم: ئازاری ددان ناهێڵێت.
شێوازی دروستکردنی:
گوشراوی لیمۆیەک بکەرە ناو پەرداخێکی پڕلە ئاو، رؤژانە لە بەیانیاندا بیخۆرەوە پێش نان خواردن.

Back to top button