عەشیرەتە عەربەكان بۆ قەیس خزەعەلی: ڕەوانەی دۆزەخت دەكەین

خواكورِك

دوای ئەوەی سەرۆكی گرووپی عەسایبی ئەهلی حەق لە لێدوانێكی میدیایی هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كرد, لەبەرامبەر هەڕەشەكانی خەزعەلی عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سەرۆكی میلیشیای عەسائیب ئەهلی حەق دەربڕی و ڕای دەگەیەنن:” ئەوەی دەستدرێژی بكاتە سەر كوردستان، ڕەوانەی دۆزەخی دەكەین”

گوتەبێژ بەناوی عەشیرەتەكانی سنووری نەینەوا شێخ مەزاحم ئەحمەد حوێت لە راگەێندراوێكدا گوتی:” قسەكانی سەرۆكی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق (قەیس خەزعەلی) بۆ سەر هەرێمی كوردستان هێرشی تایفەگەرییە وە هەوڵێكی دیكەی نووری مالیكی و بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ بەجێهێنانی ئەجیندای دەرەكی و ناوخۆیی لە كوردستان و ناوچەكە, كە مەبەست لێی درووستكردنی دووبەرەكی و ئاشووبە لەنێوان كورد و سونە و شیعە و حزبە كوردستانییەكان.

گوتەبێژەكەی عەشیرەتە عەرەبەكان گوتیش:” داوا دەكەین كوردستان سەربەخۆیی خۆی رابگەیێنێت, هەركەسێك لە سنووری كوردستان نزیك دەبنەوە، لەسەر دەستی پاڵەوانەكانی پێشمەرگە كە دەریایەك خوێنیان ڕشت بۆ پارێزگاری لە شەرەفی عەرەب پێش ئەوەی شەرەفی كورد بپارێزن، ڕەوانەی دۆزەختان دەكەین”.

هەروەها گوتەبێژەكە دەڵێت:” كورد كە ڕووبەڕووی گەورەترین دیكتاتۆر وەستانەوە و بەرگرییان لە كورد و عەرەب و شیعە و سنە و هەموو ئاینزا و پێكهاتەكانی دیكە كرد و دەرگاكانیان بەڕووی ئاوارەكاندا كردەوە، ئێمەش وەكو عەشرەتە عەرەبەكان ئامادەین بەرگری لە خاكی كوردستان بەرامبەر داعشئاساكان بكەین”.

Back to top button